نەخشاندنی داهاتوو

لووتکەی جیهانیی لاوان - کوردستان ٢٠٢٦

هەمووان لە سەر یەک مێزی گفتوگۆدا.

سێ ڕۆژ لە هەولێر، کە تێیدا گەنجان لە سەرانسەری جیهانەوە لەگەڵ بڕیاربەدەستانی حکومی و سەرکردەکانی جیهان کۆدەبنەوە و پێکەوە پلان بۆ داهاتوو دادەڕێژن.

٢٤ بۆ ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق

دەست پێدەکات دوای
٠٠ڕۆژ
٠٠کاتژمێر
٠٠خولەک
٠٠چرکە
٤٦ وڵات بەشداری دەکەن
هەرێمی کوردستانعێراقعەرەبستانی سعوودیمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانقەتەرکوەیتبەحرەینعومانشانشینی یەکگرتووئەڵمانیافەڕەنسائیتاڵیائیسپانیاهۆڵەندابەلجیکاسویدنەرویجدانیمارکفینلەنداسویسرانەمساپۆڵەنداپورتوگالئێرلەندایۆنانچیکهەنگاریاڕۆمانیابولگاریاکرواتیاسلۆڤاکیاسلۆڤێنیائیستۆنیالاتڤیالیتوانیالوکسەمبۆرگویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاکەنەدامەکسیکبەڕازیلئەرجەنتینچیلیکۆلۆمبیاپیرۆئوروگوایئیکوادۆر
٣ڕۆژ، لە سێشەممە ٢٤ بۆ پێنجشەممە ٢٦ی تشرینی دووەم
٥تەوەر، هەر یەکەیان لەگەڵ یەکێک لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان گونجێنراوە
٤٦وڵات بەشداری لووتکەکە دەکەن
٣ڕێگای بەشداریکردن: خۆت ئامادەبیت یان وەک رێکخراو بەشداری بکەیت یان وەک خۆبەخش بەشداری کارەکان بکەیت.
دەربارەی لووتکەکە

گەنجان و بڕیاربەدەستان بەیەکەوە لەسەر یەک مێز.

لووتکەی جیهانیی لاوان-کوردستان ٢٠٢٦ کۆبوونەوەیەکی سێ ڕۆژەیە لە هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق، کە تیایدا گەنجان لە سەرانسەری جیهانەوە کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو ئاستەنگە نێودەوڵەتییانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، لە ژێر دروشمی نەخشاندنی داهاتوودا.

لەبەر ئەوەی داهاتووی گەنجان کەرەستەیەکی ئامادە نییە تا وەریگرن، لەم لووتکەیەدا گەنجان خۆیان دەینەخشێنن، لە سەر هەمان مێز لەگەڵ سەرکردە بڕیار بەدەستەکان.

زیاتر دەربارەی لووتکەکە

پەیامی
دامەزرێنەر

کوردستان دەرگاکانی بەڕووی گەنجانی جیهاندا دەکاتەوە، نەک تەنها وەک میوان، بەڵکو وەک هاوبەش لە نەخشاندنی داهاتوودا.

بەڕێز ئارین مەسرور بارزانیدامەزرێنەری کوردستان فاوندەیشن،
دەربارەی لووتکەی جیهانیی لاوان-کوردستان ٢٠٢٦

بەڕێز ئارین مەسرور بارزانی، دامەزرێنەری کوردستان فاوندەیشن
لە لووتکەی جیهانیی لاوان-کوردستان ٢٠٢٦

سێ ڕەهەندی سەرەکی لە سێ رۆژدا

ڕۆژی یەکەم، سێشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم

پێگەی جیهانی و پەیوەندی لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار

  • ڕێوڕەسمی کردنەوە و وتاری بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
  • پانێڵی کراوە و گفتوگۆ لەگەڵ لاوانی سەرکردە لە هۆڵی سەرەکیدا.
  • گفتوگۆی ڕووبەڕوو لە ژێر ناونیشانی (لە ناسنامەی کوردییەوە بۆ سەرکەوتنی جیهانی).
  • ستۆدیۆ و سیمینار و تاقیگەی دروستکردنی رێککار لە هەر پێنج تەوەرەکەدا.
ڕۆژی دووەم، چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم

دیپلۆماسی و ڕێککەوتن و تاوتوێی قووڵ

  • ‎10 Problems 10 Solutions: وەک تاقیگەی کاری نیشتمانی و سەکۆی جیهانی
  • ڕێککەوتن و پێکەوە بەستنەوەی وەبەرهێنەران و لاوان
  • داڕشتنی هاوبەشی گەنجان و حکومەت
  • ئێوارە ئاهەنگێک لەگەڵ مۆسیقا و هونەر و خۆشنووسی کوردی
ڕۆژی سێیەم، پێنجشەممە ٢٦ی تشرینی دووەم

جاڕنامە و چارەسەر و کۆتایی

  • دیالۆگی باخچە: بەیانییەک لەگەڵ سەرۆک وەزیران
  • جاڕنامەی لاوان - وەشانی کوردستان ٢٠٢٦
  • واژۆکردنی یاداشتنامەکان لە نێوان دامەزراوەکاندا
  • ڕێوڕەسمی کۆتایی و ڕاگەیاندنی لووتکەی ٢٠٢٧
تەواوی بەرنامەی لووتکە
وتاربێژان

وتاربێژان لە لووتکەی جیهانیی لاوان-کوردستان ٢٠٢٦

سەرکردە و دامەزرێنەران و گەنجانی کاریگەر لەسەر ڕەوتی بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگاکان و هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان.

هەموو وتاربێژان بناسە

پێنج تەوەر

پێنج بوار کە نەوەی داهاتوو دایدەڕێژن.

هەر دانیشتنێک سەر بە یەکێک لە پێنج تەوەرەکەیە و هەر تەوەرێک لەگەڵ یەکێک لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان گونجێنراوە.

هاوبەشەکان

هاوبەش و پشتیوانانمان

لووتکەی جیهانیی لاوان-کوردستان ٢٠٢٦ ڕێکخراوە لە لایەن کوردستان فاوندەیشن بە پشتیوانی هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە و جیهان.

هەموو هاوبەشەکان ببینە

دەربارەی کوردستان فاوندەیشن

نیشتیمانیبوون. بونیادنان. پێگەیشتن.

ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە کە گەنجان بەهێز دەکات و پەروەردە پێش دەخات و بەردەوامی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا پەرە پێدەدات. هەر یەکێک لە شەش پلاتفۆرمەکەی کارەکانی خۆی دەهێنێتە لووتکەکە.

دامەزراوەکە بناسە
٠١

ناوەندی گەنجان گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، کە وەک شوێنێکی گشتگیر بۆ فێربوون و پەیوەندی بەستن و گەشەکردنی توانا و لێهاتوویەکان کاردەکات، لەگەڵ دابینکردنی شوێنی تایبەت بۆ ڕاهێنان و چالاکی و کۆمپانیا تازە دامەزراوەکان و پرۆژە کۆمەڵایەتییەکان.

١٢جۆرەکانی شوێن، لە ستۆدیۆوە بۆ کتێبخانە
زیاتر بخوێنەرەوە
٠٢

Empower.KRD کار لەسەر ڕاهێنان و پشتگیریی پەروەردەیی بۆ گەنجان و خێزانەکان دەکات. پرۆژە هەرە بەرچاوەکانی بریتین لە داهێنان بۆ هیوا و ئەپێکی خۆڕایی بۆ گۆڕینی دەقی کوردی بۆ دەنگ تایبەت بە کەسانی کەمبین و نابینا، هەروەها ئەپی ئی-هەڵسەنگاندن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و پاڵەوانێتیی دیبەیتی کوردستان و پلاتفۆرمی فێربوونی qutabxanekem.krd.

٢١٬٩٦٩بەشداربووی ڕاستەوخۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
٠٣

Jobs.KRD دەستپێشخەرییەکی نوێخوازە کە کار لەسەر بەیەکگەیاندنی کارخواز و خاوەنکارانە لە گەڵ چەندین خزمەتگوزاری وەک ڕاهێنانەکانی پەرەپێدانی کاری تازە و بازرگانی و نووسینی سیڤی و ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتن و لێهاتووییە دیجیتاڵییەکان و گەشەپێدانی کەسی.

٧١٬٩٨٤+داواکاری کار
زیاتر بخوێنەرەوە
٠٤

خۆبەخشان بەو دەرفەتانەوە دەبەستێتەوە کە لە ڕێکخراو و کۆمپانیاکانی سەرتاسەری کوردستاندا بەردەستن. وە کار دەکات بۆ بەهێزکردنی بەشداریی چالاکانە و دروستکردنی کاریگەریی بەکۆمەڵ. پلاتفۆرمەکە وەک هاندەرێک بۆ گۆڕانکاریی ئەرێنی و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر کار دەکات لە ڕێگەی ئاسانکاریکردن بۆ پەیوەندییەکان و برەودان بە کاری خۆبەخشی.

٣٠٬٠٠٠+خۆبەخش
زیاتر بخوێنەرەوە
٠٥

Climate.KRD پڕۆژەیەکی تایبەت بە ژینگە و کەش و هەوایە کە کار لەسەر دەستپێشخەرییەکان بۆ چاکسازی ژینگەیی و ئاستەنگەکانی کەشوهەوا دەکات لە ڕێگای چالاکی و پڕۆگرامی تایبەت بۆ بونیادنانی نەوەیەکی هۆشیار و سەرکردە کە ڕۆڵێکی کارایان هەبێت لە پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا.

٢٬٢٥٢جۆری زیندەوەر تۆمارکراون: ٨٤٤ ئاژەڵ و ١٬٤٠٨ ڕووەک
زیاتر بخوێنەرەوە
٠٦

دەستپێشخەرییەکی کوردستان فاوندەیشنە کە تیایدا گەنجانی داهێنەر یارمەتی دەدرێن کە ئاستەنگەکانی کۆمەڵگاکانیان دەستنیشان بکەن و چارەسەری کرداریان بۆ بدۆزنەوە. مانگانە گرووپەکان کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ڕاستەقینەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا دەکەن و بە ڕێنمایی و پشتگیریی دارایی بیرۆکەکان دەگۆڕن بۆ پرۆژە.

٧٠کێشە لە ساڵی ٢٠٢٦دا چارەسەر کران
زیاتر بخوێنەرەوە
نەخشاندنی داهاتوو

وەک میوان بەشداربە. وەک هاوبەش بگەڕێرەوە.

لاوان داهاتووی کوردستان و جیهان دادەڕێژن، تۆش بەشداربە و چەندین دۆستایەتی نوێ دروست بکە و وەک هاوبەش لە نەخشاندنی داهاتوو بگەڕێرەوە.

World Youth Summit-Kurdistan 2026لووتکەی جیهانیی لاوان-کوردستان ٢٠٢٦القمة العالمية للشباب-كوردستان ٢٠٢٦
تیمی لووتکەکەوەڵامەکان لە پرسیارە باوەکانی لووتکەکەوە